لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە سبەی (سێشەممە) میوانداریی فالح ساری، وەزیری دارایی و ڕاوێژکار و شارەزایانی وزارتەکە دەکات بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٧.
ئامانج لەم هەنگاوەی لیژنەی دارایی ئەوەیە کە پێش ناردنی فەرمیی پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پەرلەمان، سەرنج و تێبینییەکان لەسەر بڕگە و بەندەکانی تاوتوێ بکرێن و چاک بکرین.
لەم ڕوانگەیەوە، پەرلەمان دەیەوێت دڵنیا ببێتەوە کە چەندێک داواکارییەکانی تایبەت بە دامەزراندنی گرێبەستەکان، کرێی ڕۆژانە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە پڕۆژەکەدا جێیان کراوەتەوە.
هاوکات لەم چوارچێوەیەدا، لایەنە کوردییەکانیش هەوڵ دەدەن دڵنیایی بەدەست بهێنن لەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، مووچەخۆران و بابەتی دامەزراندن بە شێوازێکی دادپەروەرانە لە پڕۆژەی بودجەی ٢٠٢٧ـدا جێگیر کراون.