ڕاستەوخۆ

عێراق یاسای پاداشتکردنی ئاشکراکارانی گەندەڵی کارا دەکات

reset font size increase font size

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە کاراکردنی یاسای پاداشتکردنی ئەو کەسانەی زانیاری لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی ئاشکرا دەکەن.

ئەم بڕیارە لە کاتی سەردانێکی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هات بۆ بارەگای دەستەی دەستپاکی فیدراڵی و کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەکە. زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا دەستەی دەستپاکی بە بەرەی پێشەوەی جەنگی دژ بە گەندەڵی ناوبرد و جەختی لەسەر پێویستیی ڕێگریی پێشوەختە و هەماهەنگیی تۆکمەی نێوان وەزارەتەکان و پارێزگاکان کردەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکوەزیران سیستەمێکی نوێی بۆ چاودێریکردنی پرۆژەکان دیاریکرد، کە تێیدا پرۆژەکان بەپێی تێچوویان بەسەر سێ ئاستی گەورە، مامناوەند و بچووکدا دابەش دەکرێن، بە مەبەستی چڕکردنەوەی چاودێری لەسەر پرۆژە هەستیارەکان و دەروازە سنوورییەکان.

لە بەرامبەردا، محەممەد عەلی لامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند، تیمەکانیان وردبینییان لە گرێبەستەکانی 8 وەزارەتدا کۆتایی پێهێناوە، هەروەها جەختی لەسەر ئامادەکردنی "ستراتیژیی نیشتمانی بۆ دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی" تاوەکو ساڵی 2030 کردەوە وەک نەخشەڕێگەیەک بۆ ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی لە وڵاتدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.