فەریق ڕوکن عومەر ساڵح، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی 70 لەگەڵ سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا چەندین پرسی ئەمنی و سەربازیی گرنگ تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پرسی بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ڕێگەی لیوا هاوبەشەکانەوە کرایەوە، هاوکات پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان وەک لە پێشینەی ئەرکە نیشتمانییەکانی پێشمەرگە دووپات کرایەوە.
لای خۆیەوە فەرماندەیی هێزەکانی 70 ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.