سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی 81ـی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشکەشکردنی وتاری فەرمیی عێراق، بەرەو شاری نیویۆرک بەڕێکەوت.
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە عەلی زەیدی لە وتارەکەیدا لەبەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڵوێستی فەرمیی عێراق سەبارەت بە پێشهات و قەیرانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان ڕوون دەکاتەوە و کارنامە و ڕێکارەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابوورییەکان دەخاتە ڕوو.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، زەیدی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی وەفدە بەشداربووەکان ئەنجام دەدات، بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییە هاوبەشەکان.