ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و بانگهێشتكردنی بۆ 34 كه‌س له پارێزگه‌ی ئه‌نبار ده‌ركرد به تۆمه‌تی هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و دزینی دوو موڵكی ده‌وڵه‌ت له پارێزگه‌كه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، دوای به‌دواداچون و زانیاری وردی هه‌واڵگریی، تیمه تایبه‌ته‌كانی ده‌ستپاكیی له پارێزگه‌ی ئه‌نبار چوونه‌ته فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانوبه‌ره و فه‌رمانگه‌ی باجی ده‌رامه‌ت له پارێزگه‌كه و شاری فه‌لوجه، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌دا گرتووه كه باندێكی گه‌وره له ناو فه‌رمانگه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و دزینی 40 دۆنم زه‌وی ده‌وڵه‌تیانداوه و به نیازبوون خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بگۆڕن بۆ ناوی خۆیان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه و شكستپێهێنراوه.
تۆمه‌تباره‌كانی ئه‌و بانده ساخته‌كارییه، به‌نیازبوون ئه‌و دوو دۆنم زه‌وییه، كه به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیار دیناره، بكه‌نه 336 پارچه زه‌وی جیا جیا‌و به نا یاسایی و به تۆماری ساخته به خه‌ڵكی بفرۆشنه‌وه.