ڕاستەوخۆ

سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (٣)ی خۆی بۆ ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە، کە تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پێشنیازەیاسا و پڕۆژەیاسا دەکرێت و دانیشتنەکەش کاتژمێر ١:٠٠ی دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات.

بەگوێرەی بەرنامەی کارەکە، دانیشتنەکە دوای خوێندنەوەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، ئەم ته‌وەرانە لەخۆدەگرێت:

یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای خاوەندارێتی (الملاک) ژمارە (٢٥)ی ساڵی ١٩٦٠ (لیژنەی یاسایی - پێکهاتووە لە ٢ ماددە).

دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی سێیەمی یاسای سەندیکای مافپەروەران (اتحاد الحقوقيين) ژمارە (١٣٧)ی ساڵی ١٩٨١ (لیژنەی یاسایی - پێکهاتووە لە ٢٨ ماددە).

سێیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای سەندیکای کیمیاگەران (نقابة الكيميائيين) ژمارە (٤٣)ی ساڵی ١٩٧٠ (لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی، لاوان و وەرزش - پێکهاتووە لە ١٨ ماددە).

چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سوننی ژمارە (٥٦)ی ساڵی ٢٠١٢ (لیژنەی هەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەی لە چوارچێوەی هەرێمێکدا ڕێکنەخراون، پلاندانان و بەرنامەی حکومی، ئەوقاف و ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار - پێکهاتووە لە ٧ ماددە).

پێنجەم: گفتوگۆی گشتی (مناقشات عامة).

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان