ڕاستەوخۆ

فوئاد حسێن: بەغداد لەژێر فشاردایە بۆ چوونە ناو شەڕەکە و سێ گرووپیش چەکەکانیان داناوە

reset font size increase font size

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (العربیة/) جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە تەواوی دژی بەردەوامی و فراوانبوونی ئەم شەڕەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانەوە تا ئێستا نزیکەی 200 کەس لە عێراق کوژراون، وێڕای ئەوەی زیانێکی مادی زۆر بە وڵاتەکە گەیشتووە و لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە عێراق نەوتی هەناردە نەکردووە.

سەبارەت بە دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، وەزیری دەرەوە ڕوونی کردەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ هەردوو گرووپی (حزبوڵا و نوجەبا) بەردەوامن و تا ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە، بەڵام سێ گرووپی دیکە چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت کردووە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، فوئاد حسێن پابەندبوونی عێراقی بە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دووپات کردەوە؛ لە کاتێکدا سەرکۆنەی هەر هێرشێکی کرد کە بەرەو ناوچەی کەنداو ئەنجام بدرێت، ئامادەیی بەغداشی نیشاندا بۆ هاوکاری ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵیاندا.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان