ڕاستەوخۆ

ئۆکرانیا بوونی گرووپی چەکداریی وڵاتەکەی لە عێراق ڕەتدەکاتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا بە فەرمی ئەو تۆمەتانەی حکومەتی عێراقی ڕەتکردەوە کە گوایە ژمارەیەک گرووپی چەکداریی ئۆکرانی لە عێراق کاری نایاسایی و چەکدارییان ئه‌نجامداوه‌. کێڤ جەخت دەکاتەوە کە ئەم لێدوانانە بێ‌بەڵگەن و زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەگەیێنن.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لێدوانەکەی قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی ئەوەی ژمارەیەک گرووپی چەکداریی ئۆکرانی لە خاک و سنوورەکانی عێراقدا چالاکیی چەکداری و کاری نایاساییان ئەنجامداوە، سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە و "هەڵبەستراوە".

کێڤ ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەر عێراق زانیاریی لەو جۆرەی هەبووایە، دەبوو لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییە فەرمییەکانەوە ئۆکرانیای لێ ئاگادار بکردایەتەوە، نەبوونی بەڵگەی سەلمێنراو و بڵاوکردنەوەی لە ڕێگەی میدیاکانەوە تەنیا زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و کێڤ دەگەیێنێت.

ئەم وەڵامەی ئۆکرانیا دوای ئەوە هات کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندبوو گرووپی چەکداریی ئۆکرانی لە ناو عێراقدا دەستیان لە کاری نایاسایی و چەکداریدا هەبووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.