ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هێرشەکەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی ئێمە نەبووین و سەرکۆنەی دەکەین

reset font size increase font size

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە تاوتوێی هێرشی ڕژێمی درۆنییان بۆ سەر شوێنی حەوانەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی و فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی پەیوەست بە هێرشکردنە سەر نوسینەگەی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانییان تاوتوێ کرد، کە بە درۆنی جۆری (حەدید 110) ئەنجامدرابوو.

لە میانی پەیوەندییەکەدا، عەباس عێراقچی بەسەرسوڕمانەوە لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕووداوەکەی ڕوانی و بە توندی هەر جۆرە زانیارییەکی ڕەتکردەوە کە ئاماژە بە دەستپێکردنی ئەو هێرشە لە خاکی ئێرانەوە ببن.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، لە سایەی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستاندا، هیچ پاساوێک بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژیی لەو شێوەیە نییە. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتکردنەوەی وڵاتەکەی بۆ ئاڵۆزبوونی دۆخەکە و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردەوە و بەڵێنی دا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هەڵوێستی ڕوون لەو بارەیەوە بڵاوبکاتەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.