حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لەو زانیارییانەدا دەکات لەبارەی بوونی پلان بۆ بەئامانجگرتنی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.
شەوی 17ی ئابی 2026، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕوونی کردەوە، ئەو هەواڵانەی دەربارەی مەترسیی هێرشکردنە سەر سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاوکراونەتەوە لەژێر وردبینیی دایە.
ئەمەش دوای ئەوە هات، کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعودیی بڵاوی کردەوە گرووپە چەکدارەکان پلانیان داناوە لە ڕێگەی درۆنەوە فایەق زێدان بکەنە ئامانج بەهۆی پرسەکانی پەیوەست بە گەندەڵی و چەک لەدەست دەوڵەتدا.
لە لایەکی دیکەوە، هاوپەیمانیی خەدەمات بە سەرۆکایەتیی شبل زەیدی، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هەڕەشانەی کرد و ڕایگەیاند: "هەموو هەوڵێک بۆ لێدان لە سەربەخۆیی دادگە یان کاریگەری خستنەسەر بڕیارەکانی و دادپەروەری و سەروەریی یاسا بە کۆڵەکەی دەوڵەت دەزانێت ڕەتدەکەینەوە".