وەزیری نەوتی عێراق ڕای گەیاند کە کێشەی بەنزین کاتییە و بەمزووانە بڕێکی باشی بەنزین دەگاتە عێراق بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شانەی قەیرانەکاندا، باسم محەمەد خەزەیر، وەزیری نەوت، دڵنیایی داوە کە بەزوویی چارەسەری ئەو گرفتە دەکرێت و کۆتایی بەو کورتهێنانە دەهێنرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق قەیرانی بەنزین دروست بووە و نۆبەی درێژ لە بەنزینخانەکاندا گراوە.