ڕاستەوخۆ

مامۆستایەکی زمانی کوردی زیاتر لە مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە

reset font size increase font size

 میلاد خورشیدی، مامۆستای پۆلی سەرەتایی و خەڵکی گوندی بەهراماباد، زیاتر لە مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی اطلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراوی تەمەن ٣٢ ساڵ و دوای پشکنینی ماڵەکەی، بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنیی شاری سنە گواستوویانەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لە بارەی دۆخ و تۆمەتەکانی سەر ناوبراو دەست نەکەوتووە و لەژێر فشاردا بووە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.