ڕاستەوخۆ

مەزڵووم عەبدی: دەبێت مافەکانی کورد لە دەستووری نوێی سووریادا بنووسرێن

reset font size increase font size

فەرماندەی گشتیی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ڕاوێژکاری ئێستای سەرۆکایەتیی سووریا، مەزڵوم عەبدی، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا، باسی لە دۆخی نوێی ڕۆژاڤای کوردستان، پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، هەڵوەشاندنەوەی فەرمیی هەسەدە و داهاتووی سیاسیی کورد لە سووریای نوێدا کرد.

عەبدی لەبارەی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی کوردی و دیمەشق ڕای گەیاند کە گەیشتن بەو ڕێککەوتنە باشترین بژاردە بوو بۆ پاراستنی خەڵک و ڕێگریکردن لە ڕژانی خوێنی زیاتر، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای کۆتاییهاتنی قۆناغی هێزی سەربازیی سەربەخۆ، بەڵام بۆ یەکەمجارە لە مێژووی سووریادا کورد بە ناسنامەی خۆیەوە دەبێتە بەشێک لە دەوڵەت و زمانی کوردی وەک زمانێکی نەتەوەیی و پەروەردەیی دەناسرێت.

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە نیگەرانیی خەڵک لە لەدەستدانی دەستکەوتەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە دۆخەکە وەک جاران نییە چونکە پێشتر لە سایەی شەڕی داعشدا دۆخێکی ناوازە هەبوو، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نییە کە هەموو شتێک لەدەست چووبێت.

 ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئامانجی داهاتوویان ئەوەیە کە لە ڕێگەی دەستووری نوێی سووریا و بەشداریی کارا لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، مافەکان و پێگەی فەرمیی کورد مسۆگەر بکەن.

سەبارەت بە داهاتووی سیاسیی خۆی و بۆشاییی دوای هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە، مەزڵوم عەبدی ڕای گەیاند کە لە پۆستە نوێیەکەیدا لە دیمەشق درێژە بە خەبات دەدات بۆ دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد، و جەختی لە گرنگیی یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان و هەڵوێستی هاوبەش لە بەرامبەر بەغدا و دیمەشق کردەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.