ڕاستەوخۆ

حکومەتی کاتی سوریا لە عەفرین کێشە و ئاستەنگ بۆ هاوڵاتییانی گەڕاوە دروست دەکات

reset font size increase font size

دوای گەڕانەوەی کۆچبەرانی عەفرین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا، هاووڵاتییانی گەڕاوە هێشتا ڕووبەڕووی ڕەفتاری توند، پێشێلکاری و ئاستەنگبوونی جۆراوجۆر دەبنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتییەوە.

ئەمڕۆ لە بازگەی سەرەکیی دەروازەی شاری عەفرین، ئەندامانی هێزەکانی حکومەتی کاتی ڕێگرییان لە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان کرد و ڕایانگرتن. هۆکاری ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکان بۆ بوونی لۆگۆ و نیشانەی بەڕیوەبەری خۆسەر دەگەڕێتەوە لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان، کە پێشتر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تۆمار کرابوون.

هاووڵاتییەکی گەڕاوە لەم باریەوە ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ناچاریان کردوون ئەو نیشانانە لێبکەنەوە و جەختی کردەوە، هەر هێما یان نیشانەیەک پەیوەندی بە کورد یان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە هەبێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ و ڕێگریی بەردەوام بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.