ڕاستەوخۆ

ڕوانگەی سووری نیگەرانە لە ڕووداوی گرتوخانەی کۆبانێ و داوای لێکۆڵینەوەی شەفاف دەکات

reset font size increase font size

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکەی گرتوخانەی شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 9 کەس و برینداربوونی 17 کەسی تر، و داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و دەرخستنی ڕاستییەکان دەکات.

ڕوانگەی سووری لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە دەستبەجێ بەڵگە و تۆماری کامێراکانی چاودێریی ناو گرتوخانەکە و دەوروبەری بپارێزرێن و وردبینی لەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی ڕوونبێتەوە کێ بەرپرسیارە لەو ڕووداوە دڵتەزێنە و ئەنجامدەرانی سزا بدرێن.

هەروەها پارت و ڕوانگەکە داواکارن کە پارێزگاری لە سەلامەتیی سەرجەم زیندانییەکانی دیکەی گرتوخانەکە بکرێت و ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت کە بۆ فەوتاندن یان لەناوبردنی بەڵگەکان دەکرێت، تاوەکو دەزگا ئەمنییەکان و ڕای گشتی بە تەواوی لە راستی و دروستیی ڕووداوەکە ئاگادار ببنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.