ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەوان ئەحمەد پۆڵاد کە لە 18ی کانوونی دووەم لە ڕەققە دەستبەسەر کرابوو، پاش 8 مانگ ئەشکەنجەدان، ڕادەستی تورکیا کرایەوە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەوان ئەحمەد پۆڵاد، کە ماوەی 8 مانگ لەلایەن حکوومەتی ڕاگوزەری دیمەشقەوە لە ڕەققە دەستبەسەر بوو، ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە و بۆ زیندانی مەتریس لە ئەستەنبوڵ گواستراوەتەوە.

ئەحمەد پۆڵاد کە ئەندامی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئازاد بووە و لە ساڵی 2017ـەوە لە سووریا و ڕۆژاڤای کوردستان کار لە بواری ڕاگەیاندندا دەکات، لە 18ی کانوونی دووەمی 2026ـدا لە شاری ڕەققە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی کاتییەوە دەستبەسەر کراببوو.

لەو کاتەوە تاوەکو 9ی ئەیلوول، هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بارەی ڕەوشەکەیەوە بەردەست نەبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خێزانەکەی، پۆڵاد لە 9ی ئەیلوولدا ڕادەستی تورکیا کراوە و پێی ڕاگەیاندوون کە لە ماوەی ئەو 8 مانگەدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی قورس بووەوە و لە دژی ئەشکەنجەکەش مانی لە خواردن گرتووە.

تەندروستیی ئەحمەد پۆڵاد بەهۆی خراپیی مەرجەکانی زیندان و ئەشکەنجەدان تێکچووە، و ئێستا لە زیندانی مەتریسی ئەستەنبوڵ ڕگیراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.