ڕاستەوخۆ

خەڵکی باکووری کوردستان داوای خوێندن بە زمانی دایک دەکەن و دەڵێن وانە هەڵبژێردراوەکان بەس نین

reset font size increase font size

ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئامەد و شرنەخ لە باکووری کوردستان لە ڕێگەی خۆپیشاندان و چالاکیی جۆراوجۆرەوە داوایان کرد مافی خوێندن بە زمانی کوردی لە هەموو قۆناغەکانی خوێندنەوە دابین بکرێت.

بە بەشداریی نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەوانەش کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و چاندەکانی مێزۆپۆتامیا -، هاووڵاتییانی باکووری کوردستان ڕێپێوان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و جەختیان لەوە کردەوە کە مافی زمانی دایک مافێکی بنەڕەتی و گەردوونییە و نابێت بێتە بابەتی دانوستان و ئاڵۆزییەکان.

بەشداربووان لە خۆپیشاندانەکاندا ئاماژەیان بەوە دا کە وانە هەڵبژێردراوەکان بەس نین و داوایان کرد زمانی کوردی لە قوتابخانەی سەرەتاییەوە تاوەکوو زانکۆ ببێتە زمانی پەروەردە و خوێندن.

هەروەها جەختیان لەوەش کردەوە کە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەرییەکی دیموکراتیک، دەبێت ستاتۆی زمانی کوردی لە دەستوور و یاسای بنەڕەتیدا جێگەی بێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.