کۆمیسیۆنی سیاسەتەکانی پەروەردەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بەهایانی وەک ئاشتی، دیموکراسی و پێکەوەژیان لە قوتابخانەکاندا بخوێنرێت.
لە بەیاننامەکەی دەم پارتیدا هاتووە کە تورکیا دەچێتە سەردەمێکی نوێوە کە تێیدا نایەکسانی لە باری پەروەردەدا قووڵتر بووەتەوە، و ڕەخنە لەوە گراوە که سیستمی پەروەردەی ئێستا بە شێوازێکی ناوەندگەرایی و یەکپارچە بەڕێوە دەچێت، لە کاتێکدا پێویستە پەروەردە ببێتە هۆی گەشەپێدانی تاکەکان نەک بەرهەمهێنەوەی چەمکی "هاووڵاتیی قبوڵکراو" لەلایەن دەوڵەتەوە.
پارتەکە داوای کردووە ئاستەنگەکانی بەردەم بەکارهێنانی زمانی کوردی و زمانەکانی تر لە پەروەردەدا لاببرێن و سیستمێکی پەروەردەیی فرەیی دابمەزرێت کە تێیدا هەموو ناسنامە و کولتوورێک بە یەکسانی پێکەوە بژین.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە بۆ دیموکراسیکردنی پەروەردە، دەبێت بەشداریی مامۆستایان، خوێندکاران، دایک و باوکان و ناوەندە خۆجێییەکان لە پرۆسەی بڕیارداندا بەهێز بکرێت.