دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی سەردەکەوتوویی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکانی گشتی، تولای حاتەمۆغۆڵاری و تونجەر باکرهان، لە بارەگای سەرەکیی پارتەکە لە ئەنقەرە کۆبووەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ورد لەسەر دواپێشهاتە سیاسییەکان، پرۆژەی یاسای چوارچێوە، کە چاوەڕوان دەکرێت پێشکەشی پەرلەمان بکرێت، ڕێکخستنی کۆنفرانسە گەورەکانی ڕۆژانی 5 و 6ی ئەیلوول و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی گشتیی پارتەکە کراوە.
هاوکات لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەکاری و پلانڕێژی بۆ چالاکییەکانی 15 ڕۆژی داهاتووی دەم پارتی خراوەتە بەر گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن.