تەیب تەمەل، یاریدەدەری هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، شاندی ئیمراڵی پارتەکەیان ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلولی 2026 سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکات بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە.
تەیب تەمەل ئاشکرای کرد، شاندەکە لە پەروین بوڵدان، میتحەت سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆل پێکدێت. دوایین سەردانی ئەم شاندە بۆ ئیمراڵی لە 2ی ئابی 2026دا بووە.
ئەم سەردانە چاوەڕوانکراوە لە کاتێکدایە، دوای پەسندکردنی پرۆژەیاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" لە پەرلەمانی تورکیا و واژۆکردنی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە 17ی ئابدا، لیژنەی بەدواداچوون لە 24ی ئابدا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا.