ڕاستەوخۆ

ئازارێکی قووڵ دوای سێ دەیە لە چاوەڕوانی؛ دایکی بەندکراوێکی سیاسی: بە دەستی خۆم تەرمی کوڕەکەم بە خاکسپارد و پێداگری لەسەر ئاشتی دەکەم

reset font size increase font size

سوڵتان یاڤوز، دایکی بەندکراوی سیاسیی کورد نەبی یاڤوز، دوای 30 ساڵ لە چاوەڕوانیی ئازادکردنی کوڕەکەی، سەرئەنجام بە دەستی خۆی تەرمی کوڕەکەی بە خاکسپارد کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە زیندان ئازاد کرابوو و دواتر گیانی لەدەست دا.

نەبی یاڤوز، پاش ئەوەی سێ دەیەی لە زیندانەکان بەسەر برد، لە 5ـی تەممووزی 2023 بە نەخۆشی ئازاد کراب؛ بەڵام لە 11ـی ئەم مانگەدا بەهۆی شێرپەنجەی پەنکریاسەوە گیانی لەدەست دا. سوڵتان یاڤوز دەڵێت، کوڕەکەی لە کاتی بەسەربردنی سزاکەیدا نەخۆش کەوتووە، بەڵام بۆ ئەوەی خێزانەکەی خەمبار نەکات، نەخۆشییەکەی لێ شاردوونەتەوە و دواتر بۆیان دەرکەوتووە کە بەهۆی ئەشکەنجەی قورسەوە لە زیندان نەخۆشییەکەی سەری هەڵداوە.

دایکی ئەو بەندکراوە سیاسییە ئاماژەی بە دۆخی تەندروستیی کوڕەکەی کرد لە کاتی ئازادکردنیدا و ڕایگەیاند، نەبی بەهۆی نەگەیشتنی چارەسەری پێویست لە کاتی خۆیدا تووشی لاوازیی توند و ئیفلیجی ببوو، تەنانەت لە ڕۆژانی کۆتاییشدا نەیتوانیوە قسە بکات: "نە من توانیم پێی بڵێم ڕۆڵەکەم و نە ئەویش توانی بڵێت دایکە؛ نەمتوانی بە کوڕەکەم شاد ببمەوە و بە دەستی خۆم شۆردم و بەخاکم سپارد."

سوڵتان یاڤوز جەخت لەوە دەکاتەوە کە منداڵانی کورد ساڵانێکی زۆر لە زیندانەکانی تورکیا دەهێڵرێنەوە و داواکاریی خێزانەکانیان بۆ چارەسەرکردنیان ڕەت دەکرێتەوە، دەشڵێت: "نامەوێت دایکان وەک من لە چاوەڕوانیی ڕۆڵەکەیاندا بمێننەوە و پێویستە سەرجەم بەندکراوانی نەخۆش ئازاد بکرێن." سەرەڕای ئەم ئازارە قووڵەش، ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدა دووپاتی دەکاتەوە کە "سەرەڕای هەموو زەحمەتییەکان، پێداگرم لەسەر ئاشتی."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.