هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیکی کوردستانییانی ئەوروپا (
زوبەیدە زوموروت، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئاماژەی بەوە کرد، کوردانی ئەورووپا خۆیان بە بەشێکی دانەبڕاو لە پرۆسەی ئاشتی دەزانن، و پرۆسەکە تەنیا پەیوەندی بە تورکیاوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو پارچەکانی کوردستان و کوردانی دەرەوەی وڵاتەوە (دیاسپۆرا) هەیە.
زوموروت جەختیکردەوە کە پێویستە گەڕانەوەی کوردان و سیاسەتمەداران لە ئەورووپاوە بۆ تورکیا لەسەر بنەمای زەمینەیەکی یاسایی ڕوون و مسۆگەر ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر پێشێلکارییەک بکرێت.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە باسی لەوەش کرد کە ماوەی شەش ساڵە بەهۆی چالاکیی سیاسی و بەڕێوەبردنی سیاسەتی دیموکراتیک ناچار بووە باکووری کوردستان بەجێبهێڵێت، و ڕایگەیاند: «ئەگەر داوام لێ بکرێت، دەگەڕێمەوە و بە خۆشحاڵییەوە بەشداری لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەم.»