لە گەڕەکی ساریر لە ئەستەنبۆڵ، خێزانێکی کاسبکاری کورد ڕووبەڕووی پەلامار و گێچەڵپێکردنی ڕەگەزپەرستانەی ژمارەیەک کاسبکاری ناوچەکە بوونەتەوە.
نوح یڵدز، کە لە ئەنجامی پەلامارەکەدا قۆڵی شکاوە، ئاشکرای کرد, دوای دەستگیرکردن و ئازادکردنی خزمهکەیان، ئادەم یڵدز، لەلایەن گروپێکی نزیکەی 70 کەسییەوە داوەت کراون، بەڵام ڕاستەوخۆ بە بێڕێزیکردن بە ناسنامەی نەتەوەییان پەلامار دراون و لێیان دراوە.
نووح یڵدز ئاماژەی بەوە کرد, سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستییان و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی شاری «پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمیل تاشچیئۆغڵو»، هەڕەشەکانی گروپە ڕەگەزپەرستەکە بەردەوامن.
جەختی کردەوە, هێرشبەران داوای داخستنی دوکانەکانیان و چۆڵکردنی ناوچەکە دەکەن، هەروەها هەڕەشەیان لێ دەکەن تاوەکو سکاڵا یاساییەکانیان بپاشەکشێنن.
سەرەڕای بوونی بەڵگەی کامێراکان لەسەر بەشداریی دەیان کەس لە هێرشەکە و تاڵانکردنی پارەکانیان، تەنیا ژمارەیەکی زۆر کەم لە هێرشبەران ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی بوونەتەوە.