ڕاستەوخۆ

پێشکەشکردنی یاسای چوارچێوە بۆ پەرلەمانی تورکیا؛ رەشنووسەکە لە 12 مادە پێکدێت

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی گەشەسەندنە خێراکانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە بە مەبەستی پەسەندکردنی، بە فەرمی پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت.

ڕەشنووسی یاساکە پێشکەش بە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کرا و بە فەرمی واژۆی لەسەر کرد. لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ 276 پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) واژۆیان لەسەر دەقەکە کردووە. لە هەمان کاتدا وەک ئامادەکارییەک، کەمێک لەمەوبەر گرووپی پەرلەمانیی ئاکەپە کۆبوونەوەیەکی داخراوی لە ناو تەلاری پەرلەماندا ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی بڕگە و ڕەهەندەکانی یاساکە.

تایب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکانی پارتی وەکیلی جەماوەر و دیموکراسی (دەەم پارتی) ئاشکرای کرد، پێشتر بڕیار دراوە ڕەشنووسی یاساکە ئاراستەی دەم پارتیش بکرێت بۆ ڕاوبۆچوون لەسەری.

بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی تورکیا، یاسای چوارچێوە لە 12 مادەی سەرەکی پێکدێت و مۆڵەتی شەش مانگ دیاری کراوە بۆ ئەوەی بڕگە و جێبەجێکارییەکانی بە تەواوی بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا تەواوی ناوەڕۆک و خاڵە وردەکانی ڕەشنووسەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.