ڕاستەوخۆ

زوبێر ئایدار: دەبێت یاسا جێبەجێ بکرێت و دەرگاکانی ئیمڕاڵی بکرێنەوە

reset font size increase font size

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) زوبێر ئایدار سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکانی، یاسای چوارچێوە دەرگایەکی گرنگی کردووەتەوە، بەڵام دواکەوتن لە جێبەجێکردنیدا جێگەی نیگەرانییە.

ئایدار جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاوی یەکەم و هەرە گرنگ، کردنەوەی دەرگاکانی ئیمڕاڵییە و دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان بتوانێت بە شێوەیەکی ئازادانە چاودێریی پڕۆسەکە بکات، پێشوازی لە شاند، ڕاگەیاندن و ئاکادیمیستەکان بکات و ڕاستەوخۆ بەشدار بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە بۆ چارەسەرییەکی بەردەوام دەبێت ناسنامە، زمان، کولتوور، مافی ڕێکخستنبوون و سیاسەتی کورد بە گەرەنتییەکی یاسایی و دەستووری بپارێزرێن.

سەبارەت بە کۆتاییهاتنی خەباتی چەکداری، ئایدار ڕایگەیاند کە قۆناغێکی نوێی خەباتی دیموکراتیک دەست پێدەکات و دەبێت گەل لە هەموو بواری کۆمەڵایەتیدا خۆی ڕێکبخات. ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە چارەسەریی ئاشتییانە لە تورکیا کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر سوریا، عێراق و ئێران دەبێت، و سەبارەت بە ڕۆژاوا و شنگالیش جەختی لەوە کردەوە کە ئینتێگراسیۆن ئاسیمیلاسیۆن نییە، مافی خوێندن بە زمانی دایک بنەڕەتییە و دەبێت ستاتۆی خۆبەڕێوەبەری و ئاسایشی گەلی ئێزدی بپارێزرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.