دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکانی گشتیی حزبەکە کۆبوونەوە و دوایین هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و پلانی کاری داهاتوویان تاوتوێ دەکەن.
کۆبوونەوەکە لە بارەگای گشتیی دەم پارتی بەڕێوەدەچێت و تیایدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا و باکووری کوردستان دەکرێت.
هاوکات لەم کۆبوونەوەیەدا، کە یەکەمین کۆبوونەوەی دەستە بەڕێوەبەرەکە پاش کۆنگرەیە، پلانی کار و خەباتی 15 ڕۆژی داهاتووی پارتەکە دادەڕێژرێت و دابەشکردنی ئەرکەکان ئەنجام دەدرێت.