ڕاستەوخۆ

سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر: سەرکەوتین و بووینە پێشەنگ بەڵام ناوبژیوانان دەیانویست ڕکابەرەکەمان گۆڵ بکات

reset font size increase font size

دوای ئەوەی یانەکەی سەرکەوتنێکی مێژوویی بەرامبەر بێشکتاش تۆمار کرد، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر ڕەخنەیەکی توند لە ئاستی ناوبژیوانیی یارییەکە دەگرێت و دەڵێت، بە زیادکردنی کاتێکی زۆر هەوڵ درا ڕکابەرەکەیان گۆڵ بکات.

ناهیت ئەرەن، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر، لە دوای سەرکەوتنیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بەرامبەر بێشکتاش و چوونە پێشەنگی ریزبەندی خولی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناڕەزایەتیی خۆی نیشان دا و ڕایگەیاند: "تاوەکو ئەمڕۆ لە هیچ یارییەکدا نەهاتوومەتە پێش کامێراکان، بەڵام ئەمڕۆ بە ئاشکرا ناوبژیوان هەڵوێستێکی وەهای نیشان دا کە وەک ئەوە وابێت بیەوێت ڕکابەرەکەمان گۆڵ تۆمار بکات؛

 14 بۆ 15 خولەک کاتی زیادکراویان دانا، واتە دەتانەوێت یارییەکە درێژە پێبدەن تاوەکو تیپەکانی ئیستەنبوڵ گۆڵ دەکەن؟ ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین."

سەرۆکی ئامەدسپۆر ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی بە پێکهاتە و بودجەیەکی سادەوە هاتوونەتە ناو خولەکە و ڕەنگ و جوانییان پێبەخشیوە، بەڵام کارتی یاریزانەکان جێی گومانن و راهێنەرەکەشیان تەنها لەبەر ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر 14 خولەک کاتی زیادکراو، کارتی سووری پێدراوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدა، ناهیت ئەرەن بانگەوازی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا کرد و گوتی: "بەڵێ ئەمڕۆ بووینە پێشەنگ، بەڵام ئاسوودە نین؛

تکایە بڕیاری ناوبژیوانان نەکەنە مۆری سەر ئەم خولە. ئێمە بەو پێکهاتە کەمەی هەمانە بەردەوام دەبین لە خەبات و هەوڵدەدەین لە سوپەرلیگدا بمێنینەوە و ئەم گەلە جوانە خۆشحاڵ بکەین."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.