ڕاستەوخۆ

گرژییەکانی مەکسیک فیفای ترساندووە

reset font size increase font size

كوشتنی گه‌وره‌ترین مافیای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ مه‌كسیك ترسی لای فیفا دروستكردووه‌، چونكه‌ ئێستا چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌و وڵاته‌ وه‌ستاون كه بڕیاره‌‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا مۆندیالی 2026یان تێدا به‌ڕێوه‌بچێت.

ئەمڕۆ بەهۆی کوشتنی گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر، سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان له‌ مه‌كسیك وەستان و بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی ئەمساڵیش لەو وڵاتە ترسی خستووەتە دڵی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا).

شاری گوادالاخارای مەکسیک، یەکێکە لەو شارانەی وابڕیارە میوانداری مۆندیالی ئەمساڵ بکات، ئەمڕۆ دووچاری ڕوداوێکی ئاڵۆزی گەورە بوەتەوە، پاش ئەوەی سوپای مەکسیک لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا "ئێل مێنچۆ"ی سەرۆکی گەورەترین باندی بازرگانی ماددە بێهۆشکەری بە ناوی "نەوەی نوێی خالیسکۆ'' کوشت.

 لەو ئۆپراسیۆنەدا، 14 کەس گیانیان لەدەستدا، حەوت لەو کوژراوانە سەربازانی سوپای مەکسیک و حەوتی دیکەیش ئەندامانی گروپەکە بوون.

 کوژرانی ئەو سەرۆک باندە، کاردانەوەی گەورەی لێکەوتوەتەووە و لایەنگرانی دەستیان کردووە بە سووتاندنی دوکان و باڵەخانەکان و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانی ویلایەتی خالیسکۆ، ئەو دۆخەش کاریگەریی کردووەتە سەر ژیانی رۆژانەی خەڵک و  ئامادەکارییەکانی جامی جیهانی 2026 یان پەک خستووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرۆکی فیفا نیگەرانە و دڵنیانیە لەوەی کە ئایا مەکسیک دەتوانێت پێش دەستپێکردنی مۆندیال ئاسایش بۆ هاندەران و تیمەکان دابین بکات یاخود نا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.