ڕاستەوخۆ

وەرزشوانێکی کورد لە ماراسۆنی بۆن لە ئەڵمانیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

reset font size increase font size

ڕەجەب ئەرسلان، وەرزشکاری کورد لە ماراسۆنی 21 کیلۆمەتری لە شاری بۆنی ئەڵمانیا سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا.

دوای بردنەوەی کێبڕکێکە، ئارسلان گوتی: سەرکەوتنەکەی وەک دەستکەوتێکی شەخسی نابینێت. ئەرسلان لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە دوا: "ئەم سەرکەوتنە تەنها هی من نییە، بەڵکو هەموو گەلی کوردە، ئەم سەرکەوتنە لە دڵەوە تەرخان دەکەم بۆ هەموو پارچەکانی وڵاتەکەم، کوردستان".

ئارسلان بە ئاماژە بەوەی کە سەرکەوتنەکەی کۆتایی نەبووە، بەڵکو سەرەتایەکی نوێ بووە، ئامانجی خۆی بۆ نوێنەرایەتیکردنی کوردستان لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان و یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەربڕی.

بڕیارە ئەو وەرزشوانە براوەیە هەفتەی داهاتوو لە کێبڕکێیەکی دیکە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بەشداری بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.