وەزیری وەرزشی ئێران ڕایگه‌یاند، بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە مۆندیالی 2026 ناکەین.
عەلی دونیامالی وەزیری وەرزشی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر وڵاتەکەمان بەشداریی لە مۆندیالی 2026 دا ناکەین.
دەشڵێت، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئامادەیی بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 دا نییە و ئامادەنییە بەهیچ شێوەیەک بڕواتە ئەمریکا و لە یاریگاکانی ئه‌و وڵاته‌دا یاری بکات.
گوتیشی: لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ئێران دووجار هێرشی کراوەتەسەر و بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی گەلی ئێران گونجاو نییە.
بریاره رۆژی 11ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ مۆندیال به‌هاوبه‌شی لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشتن، تاران بڕیاریدا له‌و پاڵه‌وانێتییه بكشێته‌وه.