ڕاستەوخۆ

چوار یاریزانی کورد نوێنەرایەتی عێراق لە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی لاوانی عەرەبی لە وڵاتی میسر دەکەن

reset font size increase font size

چوار یاریزانی شەتڕەنگی کورد بەشدارن لە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی لاوان و نەوجەوانانی عەرەبی بۆ ساڵی 2026 لە وڵاتی میسر، و وەک بەشێک لە شاندێکی 10 کەسی نیشتمانی نوێنەرایەتی عێراق دەکەن.

بەشداربووە کوردەکان پێکهاتوون لە پەڕوە پشتیوان، نەڤار سەردار، و لەوین محەمەد لە شاری هەولێر، هەروەها ڕەهەند ئۆدەر لە شاری سلێمانی. ئەوان لە پۆلە تەمەنییە جیاوازەکاندا، لە خوار 8 ساڵەوە تاوەکو خوار 20 ساڵ لە هەردوو بەشی کوڕان و کچان، رکابەری دەکەن.

پاڵەوانێتییەکە کە لە 29ی تەمموز دەستپێکردووە و تاوەکو 4ی ئاب بەردەوام دەبێت، نزیکەی 350 یاریزانی کوڕ و کچی لە 16 هەڵبژاردەی نیشتمانی عەرەبی کۆکردووەتەوە. بەشداربووان لە چەندین پۆلی تەمەنیدا لەسەر 28 مدالیای تاکەکەسی رکابەری دەکەن.

پشتیوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی یەکێتی شەتڕەنگی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ "یاریگا سپۆرت" ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت پاڵەوانێتییەکە لە سەرجەم ئاستەکاندا رکابەری بەهێزی بەخۆوە بینێت.

ناوبراو هیوای سەرکەوتنی بۆ شاندەکەی عێراق و یاریزانە کوردەکان خواست و ڕایگەیاند، سەرەڕای سەختی رکابەرییەکان، هیوادارە یاریزانەکان بە ئەنجامی باش و مدالیاوە بگەڕێنەوە وڵات.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.