به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له قۆناغی پاشكۆی مۆندیالدا به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیای برده‌وه و دوای 40 ساڵ توانی جارێكی دیكه سه‌ربكه‌وێته‌وه بۆ مۆندیال.
یارییه‌كه له وڵاتی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌چوو، عەلی حەمادی له خوله‌كی 10 و ئه‌یمه‌ن حوسێن لە خولەکی 53 دوو گۆڵه‌كه‌ی عێراقیان تۆماركرد، مۆسیس پانیاگوا لە خولەکی 38 گۆڵه‌كه‌ی بۆلیڤیای تۆماركرد.
له ئێستادا چەند یاریزانێکی كورد له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدان و ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له سه‌رخستنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بۆ مۆندیال، له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا زۆربه‌یان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یارییان كرد.
به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له ته‌واوی دام و ده‌زگاكان كرایه پشوو، هه‌روه‌ها سودانی بڕیاریدا دیاری و خه‌ڵات پێشكه‌شی یاریزان و ستافی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكات.
دواینجار كه عێراق به‌شداری مۆندیالی كرد، ساڵی 1986 بوو، دوای 40 ساڵ، توانی جارێكی دیكه و بۆ جاری دووه‌م له مێژووی خۆیدا سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیال تۆمار بكات.
عێراق له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2026دا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی فەرەنسا، نەرویج، سەنیگال ده‌بێته‌وه.