سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دەڵێت، به گوێره‌ی ئه‌و حساباته‌ی ئه‌وان كردوویانه، مانگانه له كوردستان 600 ملیۆن دۆلار له داهاتی ناوخۆ و نه‌وت ده‌دزرێت و 35 ساڵه نه‌توانراوه دژه درۆنێك بۆ هه‌رێم دابین بكرێت.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له سیمینارێكدا كه میدیای حزبه‌كه‌ی گواستیه‌وه رایگەیاند، پارتی دژی ڕێككه‌وتنی ئه‌وان و یه‌كێتییه.
گوتیشی، داوای باڵانسی هێز و یاسای بودجه‌مان كردووه، نه له ڕابردودا به باڵای یه‌كێتیدا هه‌ڵیانداوه، نه له ئێستاشدا به باڵایاندا هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جەنگ هۆکار بووە لەسەر پێکنەهێنانی حکومەتی عێراق کە بەهۆیەوە کاریگەری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش دروستکردووە، بەڵام ئه‌گەر لە عێراق سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران هەڵبژێردران، دوای ئەوە پێویستە حکومەتی هەرێمیش پێکبهێنرێت.
گوتیشی، ئه‌گەر یاسای بودجە هەبێت و خاڵە سنورییەکان چاودێری لەسەر بێت و کۆنتڕۆڵ بكرێن، دەتوانرێت خزمەت بە ناوچە جیاجیاکان بکرێت و پڕۆژە وەستاوەکان دووبارە کاری تێدا بکرێتەوه.
دەربارەی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریش گوتی، پڕۆژەیان هەیە و به‌هۆیه‌وه لە ساڵێکدا 30 هەزار گەنج دەتوانێت ئه‌و پێشینه‌یه وەربگرێت .