نۆرەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، لە پەیامێکدا کە بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاوی کردووەتەوە، بە توندی سەرکۆنەی تاوانی کوشتنی گەنج "سامێ شێخ مۆس حیسۆ" (ناسراو بە سیپان)ـی کردووە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەکەی کردووە.
پارێزگاری حەسەکە ڕای گەیاندووە کە فەرمانیان بە دەزگا ئەمنییەکان و دادوەرییە پەیوەندیدارەکان داوە بەدواداچوون و لێپرسینەوە لەگەڵ سەرجەم تێوەگلاوان و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەدا بکەن و ڕادەستی دادگایان بکەن.
هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ لێبووردەییەک یان چاوپۆشینێک لە بەرامبەر تەکنیک یان هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی هاووڵاتییاندا نابێت و یاسا تاکە پێوەر و بڕیاردەر دەبێت لەو بارەیەوە.