بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری ئەو شەهیدانەی وەزارەتی بەرگری کرد کە لە ئەنجامی هێرشێکی گرووپێکی دەرەوەی یاسا لە شاری قامیشلۆ گیانیان لەدەست دا.
جەختی لەوە کردەوە که هەوڵەکان بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیری پووچەڵ دەکرێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەڕێوەبەرایەتییەکە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە که "خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ نادەین،
دەشڵێت، بەدواداچوون و پشکنینەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم بەشداربووان و تاوانبارانی پشت ئەم هێرشە بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕادەستی دادگا دەکرێن و سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن."