پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو به 20 درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر شاره‌كه و سه‌رجه‌میان تێكشكێنراون.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكیدا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له ڕێگه‌ی 20 درۆنه‌وه هه‌ولێر به‌ئامانج گیراوه و سه‌رجه‌می هێرشه‌كان ئاراسته‌ی ناوه‌ندی شاره‌كه كراون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی نه‌بووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان و تێكشكاندنی درۆنه‌كاندا، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆڵیان هه‌بووه و ئاسمانی شاره‌كه‌یان پاراستووه.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران، گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی سه‌ر به به‌ره‌ی مقاوه‌مه، چه‌ندین هێرشی موشه‌كیی و درۆنییان كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له هێرشه‌كانیشدا هه‌ولێر زۆرتریین جار كراوه‌ته ئامانج.