فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیی ڕوسیا تێكشكا و 29 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و پێداویستی سه‌ربازیی به‌كارده‌هات، له كاتی گه‌شتێكی ئاسایی‌دا له ئاسمانی نیمچه‌دورگه‌ی كریمیا، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه 29 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه بوون.
باسی له‌وه‌ش كردووه له كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی دوێنێوه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كه پچڕاوه، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه تێكشكاوه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوسیا ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، شه‌ش كه‌سیان تیمی فڕۆكه‌وانیی بوون و 23 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش سه‌رباز بوون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستووه، هۆكاری تێكشكانی فڕۆكه‌كه، "كێشه‌ی ته‌كنیكی" بووه.