بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگه‌یاند، موچه‌ی هیچ مامۆستایه‌كی قوتابخانه ناحكومییه‌كان نافه‌وتێت.
نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه یاخود پێنه‌دانی موچه‌ی مانگی ئازار به مامۆستایانی قوتابخانه و خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و مامۆستایانه به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و نابێت هیچ مافێكیان بفه‌وتێت.
گوتیشی، پێویسته كێشه‌ی پێدانی قیستی خوێندنی قوتابیان به‌و ناوه‌ندانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ڕێگه به هیچ ناوه‌ندێكی خوێندن نادرێت به شێوه‌ی ئاماده‌بوون ده‌وام بكات، بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌كانیان سه‌ردانی باخچه و قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، دڵنیاییدا له‌وه‌ی، هه‌ر قۆناغێك تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌میان ماوه، نافه‌وتێت و ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، له‌باره‌ی چاره‌نووسی تاقیكردنه‌وه‌كان له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی سیتمی ئۆنلاین، باسی له‌وه كرد، تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی خوێندكار ئه‌نجام ده‌درێن.