سهرۆككۆماری توركیا له شاری ئیستهنبوڵ لهگهڵ شاندێكی حهماس كۆبوهوه و دۆخی غهززهیان تاوتوێكرد.
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوی کردوونەتەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە شاری ئەستەنبوڵ پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کردووه.
به گوێرهی ههواڵی میدیا توركییهكان، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی کەرتی غەززە و ناوچەکە تاوتوێکراون.
هاوکات، حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی محەمەد دەروێش، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حەماس بووە و هەریەکە لە خالید مەشعەل، خەلیل ئەلحەییە و زاهیر جەبارین تێیدا بەشدار بوون.
کۆبوونەوەكە دوای زنجیرەیەک دیداری دیكهی دیپلۆماسی دێت، کە تێیدا لە 31ی ئازاری ئهمساڵدا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتیی خەلیل ئەلحەییە کۆبووەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) زنجیرەیەک گفتوگۆیان ئەنجامدا کە تێیدا تیشکخرایە سەر ئاڵۆزییەکانی غەزە، قەیرانی مرۆیی، جوڵەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا و ئەو کۆتوبەندانەی کە خراونەتە سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودس (ئۆرشەلیم).