ڕاستەوخۆ

ئێران ژماره‌ی پێوانه‌یی لە سنوردارکردنی ئینتەرنێت تۆمارکرد

reset font size increase font size

تۆڕی نێت بلاکس، بۆ چاودێریکردنی ئینتەرنێت لەسەرانسەری جیهان ڕایگەیاند، ئێران پێی ناوەتە 37ـەمین ڕۆژی سنوردارکردنی ئینتەرنێت و ڕیکۆردی نوێی بۆ "درێژترین مەودا"ی پچڕانی ئینتەرنێت لە جیهاندا تۆمارکردووە.

تۆڕه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ئێران لەڕووی توندیی سیاسەتەکانی سنوردارکردنی ئینتەرنێتەوە هەموو نمونە هاوشێوەکانی خۆی تێپەڕاندووە و ماوەی 864 کاتژمێرە 99٪ـی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بێبەشکردووە و ئەمەش ئێرانی خستووەتە دۆخی "ڕەشەبای تاریکی"یەوە.

ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، تەنها بەرپرسان و میدیاکانی حکومەت دەتوانن ئینتەرنێت بەکاربهێنن، ئەوانیش ڕێژەی 1٪ پێکدەهێنن.

لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا – ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئیران، حکومەتی ئه‌و وڵاته‌ دەستڕاگەیشتنی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بە ئینتەرنێت سنوردارکردووە و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ، ئەم هەوڵەی حکومەت بە ئامڕازێکی سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی بەدەستهێنانی زانیاری ڕاست و دروستی خەڵکی، پێناسە دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.