ڕاستەوخۆ

بە تۆمەتی کۆیلەکردنی کچانی ئێزدی ئەڵمانیا سزای هەتاهەتایی بەسەر عێراقییەکدا سەپاند

reset font size increase font size

دادگایەک لە ئەڵمانیا سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر پیاوێکی عێراقیدا سەپاند، هەروەها هاوسەری پێشووی بە ٩ ساڵ و نیو زیندانی (بە حوکمی گەنجان) سزادا، ئەمەش دوای ئەوەی بە تاوانی جەنگ، جینۆساید و دژایەتیکردنی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کران.

لە دانیشتنی دادگاکەدا سەلمێنرا کە تۆمەتباران، بە ناوی (توانا ح.س) و (ئاسیا ر.ئ)، لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا لە عێراق، دوو کچی ئێزدیی تەمەن ٥ و ١٢ ساڵیان کڕیوە و وەک کۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون.

 تۆمەتباران کچەکانیان ڕووبەڕووی کاری قورس، توندوتیژی و ئازاردان کردووەتەوە، و پیاوەکەش دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر منداڵەکان و هاوسەرەکەی هاوکاریی کردووە.

دادوەری سەرپەرشتیاری دۆسیەکە ئاماژەی بەوە دا کە یەکێک لە کچە ڕزگاربووەکان لە دادگا ئامادە بووە و لە کاتی خوێندنەوەی بڕیارەکەدا گریاوە و لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە "تەنانەت سەگیش لە لای ئەوان لە ئاستێکی بەرزتردا بوو".

دادوەر جەختیشی کردەوە کە ئەم بڕیارە یەکەم حاجی دادوەری بووە لە ئەڵمانیا کە تێیدا سزایەک بۆ تاوانی ناچارکردن بۆ گۆڕینی ئایین (لە ئێزدییەوە بۆ ئیسلام) دەردەچێت.

جێگەی باسە هەردوو تۆمەتبار لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ لە هەرێمی باڤاریا لە باشووری ئەڵمانیا دەستگیر کرابوون.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.