دۆناڵد ترەمپ، هێرشێکی توندی کردە سەر کەناڵی (بی بی سی) به‌ریتانی و ڕوماڵەکانی ئەو دەزگایەی بۆ شەڕی ئێران بە ساختە، گەندەڵ و تاوانکاری ناوبرد.
سەرۆکی ئەمریکا، له كاتی قسه‌كردنی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گوتیشی، شێوازی ڕاپۆرتەکانی کەناڵه‌كه سه‌ر له بینه‌ران ده‌شێوێنێت و ناڕاستن.
ئەم گوتانەی تره‌مپ لە کاتێکدایە، جۆن سیمپسن، سەرنوسەری کاروباری جیهانیی لەو کەناڵە، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی بە کەسێکی خاوەن لۆژیک ناوبردبوو، ئەمەش کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە.
له قسه‌كانیدا، تره‌مپ ڕه‌خنه‌ی له كییه‌ر ستامه‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا گرت و به هۆكاری للاوازبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و به‌ریتانیای ناوبرد.
ترەمپ بە ئاماژەدان بۆ پەیکەری وینستۆن چەرچڵ (سەرۆکوەزیرانی چله‌كانی سەدەی ڕابردووی بەریتانیا) لە نووسینگەکەی، ڕەخنەی لە ڕەتکردنەوەی بەریتانیا گرت بۆ ناردنی کەشتیی جەنگی بۆ گەرووی هورمز و پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان.