ئاژانسی ههواڵی ڕۆیتهرز له زاری پێنج سهرچاوهی ئاگادارهوه بڵاویكردووهتهوه، ئیدارەی ترەمپ بەنیازە، ڕۆژی هەینی کۆبوونەوە لەگەڵ بەڵێندەرانی کۆمپانیاكانی ئەمریکا بکات، بۆ ئهوهی بهرههمهێنانی چهك زیاد بكهن.
بەگوێرەی هەواڵەكه، ئیدارەی ترەمپ بە فەرمیی بانگهێشتی کۆمپانیای ئاڕ تی ئێکسی کردووە، کە کۆمپانیایەکی گەورەی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنییە و موشەکی تۆماهۆک دروست دەکات.
بەگوێرەی یەکێک لە سەرچاوەکان، پێدەچێت لە کۆبونەوەکەی هەینی سەرنج بخرێتە سەر دابینکردنی بودجەی تەواوکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی شەڕەکە، کە بە 50 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
فشارخستنەسەر کۆمپانیاکان بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر، لە دوای هێرشەکەی رۆژی شەممەوە دێت، کە ئەمریکا کەشتیی موشەکی تۆماهۆک، فڕۆکەی ئێف - 35 و درۆنی رەوانەی ئێران کردووە.