ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە ،شەوی ڕابردوو عەباس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كردووه و جەختیان لە پتەوکردنی ئاسایشی سنورەکانی نێوانیان کردەوە.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌عره‌جی سه‌ره‌خۆشیی له گه‌لی ئێران كردووه به‌بۆنه‌ی كوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبه‌ری باڵای ئه‌و ئێرانه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییەکان و هەماهەنگیی بەردەوام كردووه‌ته‌وه، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی سنورە هاوبەشەکان و ڕێگری‌کردن لە هەر هەڕەشەیەک کە سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات.