به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه به درۆن هێرش كرایه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا و هه‌ولێر و ناسرییه.
میدیای گروپه چه‌كداره عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بۆ دووه‌مینجار به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئازاری 2026 بنكه‌ی ڤیكتۆریای هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا به درۆن بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، دووكه‌ڵ له شوێنی ڕوداوه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ له باره‌ی زیانه‌كانه‌وه نازانرێت.
گروپی سه‌رایا ئه‌ولیائولده‌م، یه‌كێكه له گروپه چه‌كداره عێراقیه‌كان و له ژێر ناوی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، به چه‌ند درۆنێك هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆردومانكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقیش ڕایگه‌یاند، به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی ئاسمانیی ئیمام عه‌لی له شاری ناسرییه‌ی پارێزگای زیقار، به‌ڵام زیانی نه‌بووه.
شه‌وی ڕابردوش هیرش كرایه سه‌ر گردی ڕیعایه‌ی شاری سلێمانی كه باره‌گای پێشوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بوو.
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت، هێرشه‌كه به‌درۆن ئه‌نجام دراوه و هیچ زیانێكی نه‌بووه.