رێبەری باڵای ئێران رایدهگهیهنێت، ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی وڵاتهكهی، ناڕەزایەتی وتەنانەت ئاژاوەگێڕییش نەبوو، بەڵکو کودەتایەک بوو شکستی هێنا و ئاژاوهگێڕانی ناوخۆش داعشی نوێن.
راشیگەیاند، بەشێک لە ئاژاوەگێڕ و کودەتاچییەکان کوژران، بەڵام بەشێکیان لەناوخۆدا ماون، پێویستە دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان، ئەو کەسانە دەستنیشان بکەن و سزا بدرێن. هۆشداریشی دا، سیاسەت و بەرنامەی ئەمریکا ئەوەیە، لە رێگەی داعشی نوێوە دەستێوەردانی ناوخۆی ئێران بکات.