ڕاستەوخۆ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: تا چەکدانان پشتڕاست نەکرێتەوە، یاسای چوارچێوە جێبەجێ ناکرێت

reset font size increase font size

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، تا پرسی چەکدانان بە تەواوی پشتڕاست نەکرێتەوە، هیچ یاسایەک لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا جێبەجێ ناکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە گوتارێکدا لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوە کرد که‌ ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" تەنها هیوایەک نییە، بەڵکو هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەبێت و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق و سووریاش ئەوە دەسەلمێنن.

کورتوڵموش جەختی لەوەش کردەوە کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەماندا، کۆمیسیۆنی چاودێری بە خێرایی دادەمەزرێت و پەرلەمان سێ ئەرکی سەرەکیی لەسەر شانە، کە بریتین لە:

 بەدواداچوونی جددی، چاودێریکردنی پرۆسەکە لە چوارچێوەی یاسادا، و ئەنجامدانی ڕێکخستنی نوێ لە کاتی پێویستدا.

سەبارەت بە شێوازی چاودێریکردنی پرۆسەکەش، کورتوڵموش ڕایگەیاند کە بە وردی کار لەسەر پرۆسەی ئاشتی کراوە و یاساکە بە پشتگیرییەکی گەورەوە پەسەند کراوە، هەروەها هیچ لایەن یان چاوێکی بیانیی سێیەم بوونی نییە، بەڵکو تەنها چاوی سێیەم و چاودێری سەرەکی، خودی گەلی تورکیایە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.