ڕاستەوخۆ

نومان کورتوڵموش: یاسای چوارچێوەی هەفتەی داهاتوو پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پێشخستنی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو یاسای چوارچێوە وەک پێشنیازێکی هاوبەشی پارتە سیاسییەکان ئاڕاستەی پەرلەمانی تورکیا بکرێت.

نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، هیوایەکی زۆر هەیە پڕۆژە یاساکە دوای گفتوگۆکردنی، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند بکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوە کردەوە، ئەم یاسایە هەنگاوێکی ڕیشەیی دەبێت بۆ دیاریکردنی بنەما و مەرجە یاساییەکانی قۆناغی نوێ و ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا دەیەوێت رابردوو تێپەڕێنێت و بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕوونی جەختی لەسەر پێگە و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان وەک لایەنی سەرەکی و بڕیاردەری پرۆسەکە کردبووەوە.

بەڕێوەبەری تەڤگەر ئاماژەی بەوەش کردبوو، دوای ئەوەی ڕەشنووسی یاساکەیان بەدەست دەگات، هەڵوێستی کۆتایی خۆیان لەبارەیەوە ڕادەگەیەنن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.