ڕاستەوخۆ

وەزیری ناوخۆ و بەرپرسە ئەمنییەکانی 81 پارێزگای تورکیا لەبارەی یاسای چوارچێوە کۆدەبنەوە

reset font size increase font size

لە دوای پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە، مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا و پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرانی ئاسایش و فەرماندەکانی جەندرمەی ٨١ پارێزگای تورکیا کۆدەبنەوە، هاوکات نوعمان کورتولموشیش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.

مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا، دوای ئەوەی یاسای چوارچێوە لە پەرلەمان پەسەند کرا، بڕیاری دا لەگەڵ پارێزگاران، بەڕێوەبەرانی ئاسایش و فەرماندەکانی جەندرمەی ٨١ پارێزگادا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی پەرلەمانیش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.

کۆبوونەوەکە سبەینێ بەڕێوەدەچێت و لە کۆبوونەوەکەدا دیاریکردنی نەخشەڕێگەی یاسای چوارچێوە و خستنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە یاساکە باس دەکرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.