ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی ئاکەپە: پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە بۆ تورکیا مێژوویی بوو

reset font size increase font size

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکەپە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە هەنگاوێکی مێژوویی بوو بۆ تورکیا.

عومەر چەلیک جەختیشی کردەوە، سەرەڕای هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دروستکردنی ئاستەنگ و ناکۆکی، دەنگدانی 467 پەرلەمانتار بە بەڵێ نیشانیدا، کە پەرلەمانی تورکیا تا چ ئاستێک چالاکە.

گوتەبێژی ئاکەپە گوتیشی: "پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە بۆ تورکیا مێژوویی بوو، ئەم یاسایە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ چەکدانان و لەم پێناوەشدا زەمینەیەکی یاسایی بەهێز دامەزرێنرا".

عومەر چەلیک ئاماژەی بوە کرد: "پەسەندکردنی یاساکە بە دەنگی 467 پەرلەمانتار، وەستاندنەوە بوو لە دژی نییەت و پیلانی هێزە هەژموونگەراکان".

گوتەبێژەکەی ئاکەپە گوتیشی: "بەداخەوە هەندێک لایەن لە پەرلەمان ڕەخنەی ڕووخێنەریان دەگرت؛ کاتێک پرسیارمان لێ کردن پێشنیازی ئێوە بۆ ئەم بابەتە چییە، هیچ وەڵامێکیان نەبوو. بەمەش نیشانیان دا کە بە شێوەیەکی ستراتیژی لە پرسەکە ناڕوانن".

عومەر چەلیک ئەوەشی خستە ڕوو: "هەرچەندە هەندێک جار پرۆسەکە ڕووبەڕووی گرفت و چەقبەستوویی بوویەوە، بەڵام بە ئاشکرا ڕامانگەیاند کە ئێمە خاوەن ئیرادەیەکی ڕوون و ڕاستەقینەین لەم بابەتەدا. زۆربەی وڵاتان لایەنی سێیەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەکاردەهێنن، بەڵام ئێمە پشتڕاستمان کردەوە کە تورکیا هەمان ڕێباز بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی بەکار ناهێنێت".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.